٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٢
یادی سەردار قاسم سولەیمانی لە هەرێمی کوردستان بەرز ڕاگیرا

مەراسیمێک بۆ یادی شەهیدبوونی فەرماندە شەهیدەکانی میحوەری خۆڕاگری و بەرخۆدان بەڕێوەچوو.

ڕۆژی پێنجشەممە لە هۆڵی هونەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، مەراسیمێک بۆ یادی شەهیدبوونی فەرماندە شەهیدەکانی میحوەری خۆڕاگری و بەرخۆدان بەڕێوەچوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا کەسایەتییە دیارەکانی سیاسی، کولتووری، کۆمەڵایەتی و ئایینی عێراق و هەرێمی کوردستان، وێڕای یادکردنەوە و بەرز نرخاندنی کردەوەکانی سەردار شەهید سولەیمانی؛ بە توندی ئیدانەی تاوانەکان و هێرشە تیرۆریستییەکان لە کرمانیان کرد.

لەم ڕێوڕەسمەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی کوڕی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بە پێشکەش کردنی تاجە گوڵینە ڕێزی لە ڕۆحی پاکی شەهیدەکان گرت.
وتاردەرانی ئەم مەراسیمە بەشێک لە کەسایەتییە ئایینی و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بوون لەوانەش، محەمەد حاجی مەحمود، بەرپرسی حزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان و دکتۆر بەرزنجی، ڕاوێژکاری ئایینی بافڵ تاڵەبانی و شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ.

342/